AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١١ ١٠:٥٧

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار :

لە ڕوانگەی دینەوە هەموو مرۆڤەکان مافیان هەیە/ شارۆمەندی پلە دوو بوونی نییە

لە ڕوانگەی دینەوە هەموو مرۆڤەکان مافیان هەیە/ شارۆمەندی پلە دوو بوونی نییە

ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری کەمایەتییە ئایینی و مەزەبییەکان وتی: بە پێی قورئان ئامانجی سەرەکی هەموو پێغەمبەرەکان دادپەروەری بووە. حکومەتە دینییەکانیش ئەبێ پشتیوانی خەڵک بن بۆ گەییشتن بە دادپەروەری نەک رێگریان بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مامۆستا عەبدولسەلام کەریمی، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ئایین و کەمایەتییە مەزەبییەکان، لە لێدوانێکدا بە وتنی ئەوەی کە دادپەروەری یەکێک لە گرینگترین پرسەکانی مرۆڤە، وتی:بەدی هاتنی دادپەروەری و جێگیر بوونی هەمیشەیی پێداویستی هەموو مرۆڤەکان لە هەموو دەورە و فەرهەنگەکان بووە چونکوو ئەو ڕاستییە ڕیشەی لە ناخی مرۆڤەکاندایە.

ناوبراو زیادی کرد: ئیمان بە خودا بوونی نابێت مەگەر ئەوەی کە دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگا بەدی نەیێت. دادپەروەری پێدانی حەق بە خاوەن حەق و دەستدرێژی نەکردن بۆ سەر خاوەن مافە و لە ڕاستیدا ژیانی ئێمە لە گرەوی زیندوو بوونەوەی دادپەروەرییە.

مامۆستا کەریمی وتیشی: بە پێی قورئان ئامانجی سەرەکی هەموو پێغەمبەرەکان دادپەروەری بووە. حکومەتە دینییەکانیش ئەبێ پشتیوانی خەڵک بن بۆ گەییشتن بە دادپەروەری نەک رێگریان بن.

News ID 40181

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha